ڕۆژی ڕابردوو، پەرەستارانی نەخۆشخانەی خومەینی لە شاری تاران، دژ بە کەمبوونی حەقدەستەکانیان کۆبوونەوە.
پەرەستارانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕۆژانەی ڕێژەی هەڵاوسان لە ئێران و هەروەها کەمبوونی حەقدەستەکانیان، لە دۆخێکی زۆر خراپی مەعیشەتیادا دەژین و خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، پێدانی حەقدەست و کارانە دواخراوەکانیان، وەرگرتنی هێزی کاری نوێ، کەم کردنەوەی ساعەتی کار و هەروەها دابین کردنی بیمەی دەرمانی بوون.
