کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی پەرەستارانی شاری یەزد

ناڕەزایەتی پەرەستارانی شاری یەزد 2

ڕۆژی ڕابردوو، کۆمەڵێک لە پەرستارانی شاری یەزد دژ بە خراپی دۆخی ژیانیان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

بەپێی ڕاپۆرتی شەورای هاوئاهەنگی ناڕەزایەتییەکانی پەرستاران، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی پووشپەڕ، ژمارەیەک لە پەرستارانی شاری یەزد ڕژانە سەر شەقامەکان و دژ بە کەمبوونی ئاستی حەقدەستەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە. پەرەستارانی ناڕازی لە کۆبوونەوەکەدا بە وتنەوەی درووشم دژ بە بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و هەڵکردنی پلاکارد، خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، دابین کردنی ئامێرە پێویستەکانی پزیشکی لە نەخۆشخانەکان، پێدانی حەقدەست و کارانە دواخراوەکان و هەروەها وەگرتنی هێزی کاری نوێ بوون.