دانیشتووانی شاری شنۆ ڕۆژی شهممه ٤ی پووشپهڕ، بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا، لە بەرانبەر کەمبوونی نان و شلووغبوونی سەرەی نانەواخانەکان ناڕەزایەتییان دەربڕییوە و ڕایانگەیاندوو هەموو ڕۆژێک ناچارن بۆ کڕینی نان ماوەیەکی زۆر لە سەفی نانەواخانەکاندا بمێنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خەڵکی شاری شنۆ ناچارن هەموو ڕۆژێک بۆ کڕینی نان ماوەیەکی زۆر لە سهرهی نانەواخانەکاندا بمێننەوە و ئەمەش ژیان و کاری ڕۆژانەیانی بەتەواوەتی پەک خستووە. جیگای ئاماژەیە ماوەی یەک حەفتەیە ئەم دۆخە لە شاری شنۆ بەردەوامە و لە لایەن بەرپرسانی ڕژیمەوە هیچ پلانێك بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە نهگیراوهتهبهر.