بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لە چەند چالاکییەکی نەڕەزایەتیدا، خەڵک دەستیان کردووە بە نووسینی دروشم دژی لەسێدارەدان و بۆ پاڵپشتی لە بەندکراوانی سیاسی.
ئەم چالاکییە ناڕەزایەتیانە لەکاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە لە حەفتەکانی ڕابردوودا، هاوکات لەگەڵ زیادبوونی گوشارە ئەمنییەکان و دەرچوونی حوکمی قورسی دادوەری، شەپۆلێک لە نیگەرانی و کاردانەوەی گشتی سەبارەت بە دۆخی بەندکراوانی سیاسی و مەترسی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان دروست بووە. چالاکانی مەدەنی، بنەماڵەی بەندکراوان و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بە بڵاوکردنەوەی وێنە و پەیام، داوای ڕاگرتنی لەسێدارەدانەکان و ئازادکردنی بەندکراوانی سیاسی دەکەن.
