کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی جووتیارانی گەرمسار دژ بە قەیرانی ئاو

ناڕەزایەتی جووتیارانی گەرمسار دژ بە قەیرانی ئاو 1

ڕۆژی دووشەممە ٨ی پووشپەڕ، ژمارەیەک لە جووتیارانی گەرمسار دژ بە کەمبوونی سەرچاوە ئاوییەکان و هەروەها پێنەدانی حەق ئاوەکانیان، ناڕەزایەتییەکان درەبڕی.

کەشاوەرزانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی کەمتەرخەمی و ناکارامەیی بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، ناوچەی گەرمسار تووشی قەیرانێکی گەورەی بێ ئاوی بووە و تەنانەت لە لایەن حکوومەتەوە حەق ئاوەکانیان دابین ناکرێت. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا جووتیاران جەخت لە سەر ئەوە دەکەنەوە کە بە هۆی کردەوەکانی بەرپرسانەوە، بەرهەمەکانیان تووشی زیانێکی زۆر بوون و پێویستە ڕژیم قەرەبووی زیانەکانیان بکات.