ڕۆژی ڕابردوو، کۆمەڵێک لە کرێکارانی پترۆشیمی چابەهار، دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان ناڕەڕزایەتییان دەربڕیوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگە حەقدەست و مەزایایان وەرنەگرتووە و توانای دابینکردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان نییە. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، حەقدەستی کرێکارانی ئەو یەکەیە مانگانە ١٢ بۆ ١٥ ملیۆنە و سەرەڕای چەندین جار ناڕەزایەتی دژ بە کەمبوونی حەقدەستەکانیان، لەلایەن بەرپرسانەوە بە بیانووی کەمبوونی سەرچاوە داراییەکان، وڵامیان نەدراوەتەوە.
