ڕۆژی شەممە 16ی جۆزەردان، ژمارەیەک لە خوێندکاران لە شاری تاران، مەشهد، کرماشان، ئیسفەهان و چەند شاری دیکەی ئێران، دژ بە کاریگەریی نمرەکانی پۆلی یازدەی خوێندن لە سەر ئەنجامی تاقیکردنەوەی چوونە زانکۆ، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، بەشداربووان لە ناڕەزایەتییەکاندا بە وتنەوەی درووشم خوازیاری گۆڕانکاری لە شێوازی بەڕێوەبردنی تاقیکردنەوەکان و هەروەها هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری کاریگەریی نمرەکانی پۆلی یازدەی خوێندنیان بوون. شایانی باسە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ناڕەزایەتیی خوێندکاران دژ بەم بڕیارە لە چەندین پارێزگا و شاری جیاوازدا بەردەوام بووە و پەرەسەندنی ئەم ناڕەزایەتییانە بووەتە هۆی نیگەرانیی بەرپرسانی ئاموزش و پەروەرش.
