ماوەی ٤٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی پێنج چالاکی کرێکاریی و مەدەنی شاری بانە کە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون تێدەپەڕێت و تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.
بەپێی هەواڵێک کە ڕۆژی هەینی لە ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز بڵاو کراوەتەوە، بنەماڵەی ئەو پێنج چالاکوانه پاش تێپەڕبوونی زیاتر له ٤٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیان، تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان سهبارهت به چارەنووسییان پێ ڕانەگەیاندوون. بەپێی ئەو هەواڵە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئەو بەندکراوانە لە ڕێگای پەیوەندییەکی کورتی تەلەفوونیەوە هەواڵی سەڵامەتی خۆیان بە بنەماڵەکەیان ڕایگەیاندووە بەڵام هیچ ئاماژەیەکیان بە شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەستبەسەر بوونیان نەکردووە.