کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چارەنووسی ئیمان خدری لە زیندانی ئابادان

ناڕوونی چارەنووسی ئیمان خدری لە زیندانی ئابادان 3

“ئیمان خدری” هاووڵاتی دەستبەسەر کراوی خەڵکی شاری “مەسجد سڵێمان“، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٦ مانگ بە سەر ماوەی بەندکرانەکەی، هێشتا چارەنووسی دیار نیە.

ناوبراو ڕیکەوتی ٢٩ی  ڕەشەممەی ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئێتڵاعاتی ڕژیمەوە، بە توندوتیژییەوە  دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە بۆ زیندانی ئابادان ڕاگوێزرا. جێگای ئاماژەیە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی سەبارەت بە دۆخی تەندرووشتی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕێشتنی ئەم هەواڵە هیچ  زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.