ماوه‌ی ١٢ ڕۆژ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی شه‌ش هه‌ڵسووڕاوی كرێكاریی شاری بانه به ناوه‌كانی “سه‌عید محه‌ممه‌دی”،”په‌روین عه‌بدۆڵڵا په‌ناه”، “ڕه‌حمان سلێمانی”، “ئه‌فشین ڕه‌شیدی”، “فواد فاڕۆقی” و “فاتێح مه‌جیدی” تێپه‌ڕ ده‌بێت و هێشتا چاره‌نووسیان نادیاره.
به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شه‌ش چالاكه كرێكارییه، له‌و كاته‌وه كه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه كراون، هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر چاره‌نووسیان نییه و نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستیانن. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ٦ی مانگی گۆڵان و پێش هاتنی ڕۆژی جیهانی كرێكار، ٨ هه‌ڵسووڕاوی كرێكاریی شاری بانه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران كه ته‌نیا دوو كه‌سیان به ناوه‌كانی “نیشتمان ڕه‌حمه‌تی” و حه‌سه‌ن عێزه‌تی” ئازاد كراون.