به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی شاری سنه به‌ناوی “سه‌ردار شاهمۆرادی” وێڕای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر كاتی به‌ندكرانی چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سه‌ردار شاهمۆرادی” خوێندكاری قۆناغی دکتۆرای پزیشکیی زانکۆ کوردستان له شاری سنەیه و لە ڕەوتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه دەستبەسەر کرابوو. سەرەڕای تێپەڕبوونی شەش مانگ به‌سه‌ر كاتی دەستبەسەربوونی سه‌ردار، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دووخی ته‌ندرووستی ناوبراون.