هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری بۆكان به‌ناوی “ئیدریس فەقیهی” تەمەن ٣٧ ساڵ پاش ١١ مانگ لە دەستبەسەركران لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسداران و گواستنه‌وه‌ی بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه له شاری ورمێ، چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه، “پاش دەسبەسەرکردنی “ئیدریس” لە گوندی “علم ئاوا”ی شاری بۆکان و ڕەوانەکردنی بۆ گرتووخانه‌ی “ئەلمەهدیی” ورمێ، هەتا ئێستا بەرپرسانی زیندان ئیزنی چاوپێکەوتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌یان بەو زیندانییە نەداو. شایانی باسه كه “ئیدریس فه‌قیهی” بەهۆی شەڕ و تێکەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسداران لە گوندی “علم ئاوای” بۆکان، بە برینداری كه‌وته ده‌ست هێزه‌كانی ڕژیم و بنەماڵەکەی چەندین جار سەردانی زیندانی بۆکان و ورمێ‌یان کردووە، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه.