كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری یاسووج، ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر ئۆستانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه، پێنج مانگه حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و به‌رپرسانی شاره‌داری به‌ڵێنیان دابوو كه به وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كانیان له ناوه‌نده ده‌وڵه‌تی و تایبه‌ته‌كان، كێشه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكاران چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جی نه‌كراوه. شایانی باسه كه كرێكارانی شاره‌داری یاسووج داخوازییه‌كانی ساڵانی ٩٨ و ٩٩ی هه‌تاویشیان وه‌كوو جێژنانه و سه‌نه‌وات هێشتا وه‌رنه‌گرتووه.