زیاتر له ٤٦٠ كه‌س له پێرسۆنێلی شێركه‌تی ڕاهداری ئۆستانی لۆڕستان، له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌رنه‌گرتنی سێ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه، پێرسۆنێلی ڕه‌سمی ئه‌و شیركه‌ته حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌رگرتووه و ته‌نانه‌ت بڕه پاره‌یه‌كیان وه‌كوو یارمه‌تی بۆ كاتی ده‌ستپێكردنی مه‌دره‌سه‌كان له لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه وه‌رگرتووه. به‌ڵام بۆ به‌شی كارمه‌ندانی په‌یمانی ئه‌و شیركه‌ته حقووقه‌كانیان له كاتی خۆی دا په‌رداخت ناكرێت و له لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه دواده‌خرێت،شایانی باسه ئه‌و شێوازه نادادپه‌روه‌رانه گۆشارێكی زۆری مه‌عیشه‌تی خستۆته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كرێكارانه.