به‌هۆی پشتگوێ خستن و سات و سه‌ودای ژێر به ژێری ئه‌ندامانی شۆرای شاری كرماشان له دیاری كردنی به‌رپرسی شاره‌داری ئه‌و شاره، ماوه‌ی زیاتر له چه‌ندین مانگه كار و باری ئه‌و شاره گه‌وره‌یه به‌هۆی دیاری نه‌كردنی به‌رپرسی شاره‌داری په‌كی كه‌وتووه و هاوڵاتیانی شاری كرماشانیش خوازیاری ده‌ركردنی ئه‌ندامانی شۆرای ئه‌و شاره‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شاری كرماشان كه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه ماوه‌ی زیاتر له چه‌ند مانگه شاره‌داری نیه و ئه‌م بابه‌ته‌ش خه‌ساره‌تێكی ئابووری زۆر و كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی بۆ هاوڵاتیانی ئه‌و شاره درووست كردووه، سات و سه‌ودای ژێر به ژێری ئه‌ندامانی شۆرای ئه‌و شاره له دیاری كردنی به‌رپرسی شاره‌داری له چوارچێوه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی ته‌نیا هۆكاری دیاری نه‌كردنی شاره‌داره و هه‌ر بۆیه خه‌ڵكی كرماشان خوازیاری ده‌ركردنی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی شۆرای كرماشانن، شایانی باسه وه‌ك نموونه‌یه‌ك له گه‌نده‌ڵیه‌كانی ئه‌ندامانی شۆرای شاری كرماشان ده‌توانرێت دامه‌زراندنی نزیكه‌ی ١٠ كه‌س له خزمی یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و شۆرایه ناو ببرێت.