ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی خه‌رید خدمه‌تی سه‌رانسه‌ری ئێران، به كۆبوونه‌وه له تاران خوازیاری پێڕاگەیشتن بە داواکارییەکانیان بوون.
مۆعه‌لیمانی خه‌رید خدمه‌تی له ساڵی ٩٣وه له ناوچه دوور و بێ ئیمكاناته‌كانی ئێران، دەرسیان به منداڵان وتووه و ماوه‌ی یه‌ك ساڵه هیچ حەقدەستێکیان پێنەدراوە. به پێی په‌سندكراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت، مۆعه‌لیمانی خه‌رید خدمه‌ت بۆ په‌یمانكار كار ده‌كه‌ن و كارمه‌ندی ڕه‌سمی ده‌وڵه‌ت نین و گرێبەستی كورت ماوه‌یەیان هەیە.