كرێكارانی ڕه‌سمی، قه‌راردادی و په‌یمانی ناوچه‌ی بێهرێگان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به بڕیاره‌كانی به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و شیركه‌ته، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی به‌شداربووی ئه‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، چاكسازی له نیزامی حه‌قده‌ست و دابین كردنی مه‌زایا هه‌روه‌ها گوڕانی باروودۆخی پیشه‌یی ئه‌و كرێكارانه‌ی كۆرت ماوه بوون. به‌وته‌ی یه‌كێك له به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه، به پێی یاسایه‌كی په‌سه‌ندكراوی ده‌وڵه‌ت له سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٠ی هه‌تاوی، شیركه‌ته نه‌وتییه‌كان ده‌بێ باروودۆخی پیشه‌یی ٣٤ هه‌زار كرێكاری كۆرت ماوه بگۆڕن، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ نه‌كراوه.