پتر له ٢٠ ڕۆژ له ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی په‌یمانكاری چاكسازی ڕێگه و مه‌عده‌نی “مۆبین”ی سه‌ر په‌یمانكارانی شیركه‌تی میللی مسی ئێران تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام هیچ یه‌ك له داخوازییه‌كانی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه.
كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته له ئاست پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسانی شیركه‌ت به داواكارییه‌كانیان ناڕازیین و خوازیاری وتوووێژی به‌رپرسان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری كرێكاران بوون. به‌وته‌ی یه‌كێك له كرێكاران، له هۆكاره‌كانی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌و كرێكارانه، ده‌ركرانی ٧ كه‌س له هاوكاره‌كانیان به هۆی ململانێ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رانی شیركه‌ت بووه.شایانی باسه كه له‌و ڕووداوه چوار كه‌س له كرێكاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.