كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگۆزاری شاره‌داری ته‌ورێز، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر ئه‌و شاه‌رداریه خوازیاری گۆ‌ڕانی باروودۆخی پیشه‌ییان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی قه‌راردادی په‌یمانمی شاره‌داری ته‌ورێز، خوازیاری گۆ‌ڕانی باروودۆخی پیشه‌یی و نوێ كردنه‌وه‌ی قه‌رارداده‌كانیان بوون. ئه‌و كرێكارانه كه ڕێژه‌یان ٢ هه‌زار كه‌سه و سه‌ر به ٢٧ شیركه‌تی په‌یمانكارین له‌و باره‌وه ده‌ڵێن: له‌و كاته‌وه باروودۆخی پیشه‌ییان به په‌یمانكاره‌كان سپێردراوه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان كه‌می كردووه و دواده‌خرێت هه‌ر به‌و هۆیه‌وه خوازیاری به‌ستنی قه‌رارداد به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ شاره‌داری و گوڕانی دۆخی پیشه‌ییان له په‌یمانیه‌وه بۆ ڕه‌سمی بوون.