كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری ئیلام ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی جۆزه‌ردان، لە ناڕەزایەتی بە دواخرانی سێ مانگی حەقدەستەکانیان کۆبوونەوە.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له دۆخی خراپی ئابووری ئێستا و ئاسته‌نگییه‌كانی كۆرۆنا، حەقدەستی كرێكارانی شاره‌داری ئیلام ماوه‌ی سێ مانگه دواخراوه. كرێكاران سه‌ره‌ڕای ته‌واوی سه‌ختییه‌كان به هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌م شاره‌داریه، به بێ حەقدەست ناچارن بڕۆنه سه‌ر كاره‌كانیان. به وته‌ی كرێكاران، به‌ڕێوبه‌رانی شیركه‌ته په‌یمانكاریه‌كان هێشتا هیچ قه‌راردادێكیان له‌گه‌ڵ٧٠ كرێكاری ئه‌م ناوه‌نده نه‌به‌ستووه و چارەنووسیان نادیار ماوەته‌وه.