ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری ئیسفه‌هان، له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئه‌و شاره‌داریه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری ئیسفه‌هان ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا ده‌ربڕیوه. به وته‌ی كرێكاران له سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠٠وه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه.