گرووپێك له كرێكارانی ده‌ركراوی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی پارچه‌ی شاهین شه‌هر، ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر به به‌ڕێوبردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كارخانه‌یه نزیك به ١٥٠ كرێكاری به ئه‌زموونی كاری تێده‌كات و نزیك ١٨ ساڵه له‌و ڕێگایه‌دا ژیانیان به‌ڕێ ده‌كه‌ن، شایانی باسه له ڕێكه‌وتی ١٥ی مانگی پووشه‌په‌ڕ ئه‌و كرێكارانه به بیانووی نوێژه‌نكردنه‌وه‌ی كارخانه‌كه له كاره‌كانیان دوور خراونه‌ته‌وه و پاشان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه به‌ته‌واوه‌تی ده‌ركراون.