كرێكارانی به‌شی فه‌نیی ڕێگه‌ی ئاسنی جنووبی شه‌رقی زاهێدان، ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكاران، بێجگه‌له دواخرانی حه‌قده‌ستی دوو مانگ و نیو، پاداشی كۆتایی ساڵیشیان هه‌تا ئێستا پێنه‌دراوه و له هه‌مان حاڵ‌دا پێشینه‌ی بیمه‌ی هێندێك له كرێكارانیش له‌گه‌ڵ كێشه به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. شایانی باسه كرێكاران سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی حه‌قده‌ستی دواخراو له لایه‌ن په‌یمانكاری تازه‌وه، هێستا له‌گه‌ڵ په‌یمانكاری پێشووش ته‌سوییه‌یان نه‌كردووه. كرێكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه كه نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی به‌هۆی گرێبه‌ستی كورت ماوه‌ی سێ مانگه یه‌كێك له كێشه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م كرێكارانه دێته ئه‌ژمار.