كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری “سووسه‌نگرد”ی سه‌ر به ئۆستانی خووزستان، ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌دینه‌هاتنی داواكارییه‌كانیان له به‌رانبه‌ر ئۆستانداری كۆبوونه‌وه.
هاووڵاتییانی ناڕازی خه‌ڵكی سووسه‌نگرد به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی فه‌رماندار و شاره‌داری ئه‌و شاره، هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شۆرای شار بوون. به وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسان و بایه‌خ نه‌دان به كێشه‌كانی به‌رق، ئاو و گازی ئه‌و شاره هۆكاری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌یانه.