ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی سنه‌دووقی فوولاد له شاری ئیفه‌هان و خووزستان له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و سه‌ندووقه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كان، خانه‌نشینكراوانی ناڕازی خوازیاری جێبه‌جێ و چاره‌سه‌ركردنی بارودۆخی ناڵه‌باری ژیان و حقووق خانه‌نشینی خۆیان بوون و گرنگترین خواستی خۆیان وه‌رگرتنی حقووقی سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی دیاری كراوی هه‌ژاری و ده‌رمانی به‌خۆڕایی و یه‌كسانسازی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی حقووق و وه‌رگرتنی ئیمكاناتی ڕفاهی ڕاگه‌یاندووه، شایانی باسه خانه‌نشینكراوانی سه‌ندووقی فوولاد یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌وتوویه‌ك به بۆنه‌ی پێڕانه‌گه‌ییشتن و چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ده‌به‌ن.