دانیشتووانی چوار ئاوایی سه‌ر به شاری قوروه، ڕۆژی سێشه‌ممه به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر مه‌عده‌نی زێری ساریگونی ئه‌مشاره، له‌ئاست ده‌ركرانی كرێكارانی ئه‌م مه‌عده‌نه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌دوای ده‌ركرانی ١٤ كه‌س له كرێكارانی مه‌عده‌نی زێری ساریگونی قوروه و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ٢ كه‌س له خه‌ڵكی ناڕازیی به بێكاریی له‌ئاستی ناوچه‌كه، دانیشتووانی ئاواییه‌كانی “به‌هارلو، داشكسن، نی به‌ند و جۆداقایه”، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌عده‌نه و به‌ستنی ڕێگای سه‌ره‌كی مه‌عده‌ن، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. جه‌ماوه‌ری ناڕازیی خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ركاری كرێكارانی ده‌ركراو و هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی كرێكارانی مه‌حه‌للی ئه‌م مه‌عده‌نه بوون.