سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ، هۆشداری لەسه‌ر مەترسی له‌ناوچوونی ژینگەی باشووری كوردستان ده‌دات و ده‌ڵێت: ڕۆژانە بە درێژایی دوو هەزار و ٣٠٠ کیلۆمەتر، سفرەی سەفەریی (نایلۆن) فڕێدەدرێتە ناو سروشتەوه.
سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە هۆشداری ده‌داته خه‌ڵك و به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێم و ده‌ڵێت: ڕێژه‌ی فڕێدانی نایلۆن و پلاستیك له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری بۆ نه‌كرێت كاره‌ساتی ته‌ندرووستی و ژینگه‌یی لێده‌كه‌وێته‌وه. به‌پێی ئاماری ئه‌و ڕێكخراوه‌یه، ڕۆژانە زیادتر له حەوت هەزار تۆن پاشماوە و زبڵ لە کوردستان به‌رهه‌م دێت كه ٣٥٪ی پلاستیک و نایلۆنە و هیچ ڕێكارێك بۆ له‌ناوبردنی نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر.