به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، مۆرغدارانی ئیلام به هۆی گرانی پێداویستی خۆراكی ئاژه‌ڵ و گرانی نرخی مریشك له بازاره‌كان تووشی زه‌ره و زیانێكی زۆر بوون و له‌و باره‌وه ده‌ڵێن: خه‌ڵك چیتر توانای گڕینی مریشكیان نه‌ماوه و ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌م شێوه درێژه‌ی هه‌بێت ناچارین كارگه‌كانمان داخه‌ین و كرێكاره‌كانمان بێكار كه‌ین.
به پێی ڕاپۆرتی هاووڵاتییه‌یه‌كی مۆرغدار له ئیلام، نرخی خۆراكی مریشك شه‌ش هێنده به‌رزبووه‌ته‌وه و هه‌زینه‌كانی كاره‌با، ئاو و گازیش چوار هێنده چووه‌ته سه‌ره‌وه، هه‌روه‌ها له‌و كاته‌وه كه مریشك گران بووه زۆربه‌ی خه‌ڵك توانای كڕینیان نییه. مۆرغدارانی ئیلامی ده‌ڵێن: زۆربه‌یان وامی بانكیان هه‌یه و قسته‌كانیان دواكه‌وتووه و چیتر توانای په‌رداختی وامه‌كانیان نه‌ماوه و گه‌ر به‌و شێوه‌یه بڕوات ناچارن كارگه‌كه‌یان داخه‌ن و كرێكاره‌كانیان بێكار كه‌ن.