ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، كه‌شاوه‌رزانی ئێسپانیایی و له‌هستانی له‌گه‌ڵ تراكتۆره‌كانیان شه‌قامه‌كانیان داخست و دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسیه‌ته‌كانی یه‌كێتی ئورووپا نیشان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌شاوه‌رزانی له‌هستانی به‌رهه‌می زوڕڕه‌تی ئۆكراینیان له‌سه‌ر سنووری ئه‌و وڵاته ڕژاندووه و به بڵاوكردنی وێنجه له‌سه‌ر ئۆتووبانه‌كان و ئاگردانی، ڕێگه‌یان له هاتووچۆی بارهه‌ڵگره‌كان گرتووه. هه‌روه‌ها له وڵاتی ئێسپانیاش كه‌شاوه‌رزانی له‌گه‌ڵ تراكتۆره‌كانیان به‌ره‌و شاری مادریدی پایته‌خت به‌ڕێكه‌وتن و دروشمی “یان گۆڕانكاری ساز ده‌كه‌ین یان له برسیه‌یته ده‌مرین”یان به‌رز كرده‌وه. كه‌شاوه‌رزانی ئورووپایی خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی باج، زیادكردنی حه‌قده‌ست، ته‌زمینی كڕینی به‌رهه‌مه‌كانیان به نرخی گونجاو، قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی به‌رهه‌می ده‌ره‌كی، پێدانی پشكی سووته‌مه‌نی و دابه‌زینی نرخی به‌نزین و گازۆئیل بوون.
