ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له‌كرێكارانی ڕه‌سمی شاغڵ له سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز و پترۆشیمی له شوێنی كاره‌كانیان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی به‌نێر و پلاكارد ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ڕه‌سمی سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز و پترۆشیمی له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی، به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌كانی شۆرای باڵای كار و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی باجی ساڵانه ناڕازین و خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی یاسای كارمه‌ندان و كرێكارانی ڕه‌سمی وه‌زاره‌تی نه‌وتن. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌كرده‌وه دره‌هاتنی باسای ١٠ی ئه‌ركه‌كانی پێرسونێلی نه‌وت، كارمه‌ندان و كرێكارانی وه‌زاره‌تی نه‌وت له ژێر چوارچێوه‌ی یاسای “خه‌ده‌ماتی كیشوه‌ری” ده‌ر ئه‌هێنێت.