ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پترۆشیمی مه‌سجد سۆله‌یمان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌وته‌ی نوێنه‌ری ناڕازیان، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی پترۆشیمی “مه‌سجد سۆله‌یمان” به‌هۆی نوێ نه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان، به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بیانه‌و‌ێت له‌گه‌ڵ كرێكاران هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كه‌ن و هه‌ر كات ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركانیان له‌سه‌ره. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی شیركه‌ت له به‌ڕوێوڕبردنی یاساكاندا هه‌ڵاواردن به‌كار ئه‌به‌ن و هیچ چاودێرییه‌ك به‌سه‌ریانه‌وه نییه. كرێكارانی پترۆشیمی “مه‌سجد سۆله‌یمان” خوازیاری كۆتایی هێنان به هه‌ڵاواردن و دابینكردنی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی بوون.