ڕۆژی چوراشه‌ممه ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شیركه‌تی “كیش چووب” له‌ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ٨٠ كرێكاری شیركه‌تی “كیش چووب” به ده ساڵ پێشینه‌ی كاری ماوه‌ی چوار مانگ كه حه‌قده‌ست و جێژنانه‌ی ئه‌مساڵ و ساڵی پاریان وه‌رنه‌گرتووه و به‌رپرسانی شیركه‌ت به‌رده‌وام به‌ڵێنی درۆیان پێده‌ده‌ن و هێشتا هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ جێبه‌جێكرانی داخوازی كرێكاران هه‌ڵنه‌گرتووه. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، دوایین حه‌قده‌ستێكه وه‌ریان گرتووه حه‌قده‌ستی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ بووه كه له‌ڕێكه‌وتی ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ په‌رداختكراوه و نه‌دانی حه‌قده‌سته‌كان بووه‌ته هۆی سه‌رگه‌ردانی و بێ هیوایی كرێكاران و خۆیان وبنه‌ماڵه‌كانیان له باروودۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.