كرێكارانی كارخانه‌ی “ماشین سازی” ئه‌راك كه له پترۆشیمی شاری بووشێهر خه‌ریكی كارن، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها ناڕوونی چاره‌نووسی پیشه‌ییان له شوێنی كاره‌كانیان كۆ بوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كرێكارانه كه زیاتر له ١٥٠ ڕۆژه له‌و شێركه‌ته خه‌ریكی كارن هه‌تا ئێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان وه‌ك حه‌قده‌ست وه‌رنه‌گرتووه و وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له به‌رانبه‌ر پشتگوێ خرانی مافه‌كانیان، ژنراتۆری به‌رقی ئه‌و شێركه‌ته له كار ده‌خه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه نوێنه‌ری شێركه‌تی “سازه پاد” له كاتی به‌ڕێوه‌بردنی ناڕه‌زایه‌تی له لایه‌ن كرێكارانه‌وه به‌ڵێنی پێدانی حه‌قده‌سته‌كانیانی پێ داون به‌ڵام له دوای كۆتایی هێنان به كۆبوونه‌وه‌كه، ئه‌و كرێكارانه بانگهێشتی حه‌راسه‌تی پترۆشیمی كراون.