سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوراشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی كاروون، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێنه‌كرانی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی یه‌كێك له كرێكارانی ناڕازی، شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی كاروون به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی شه‌كه‌ر له‌دۆخێكی ماڵی باشدابوو به‌ڵام به‌رپرسانی شیركه‌ت وێڕای ئه‌و هه‌موو قازانجه كه به‌ده‌ستیان هێناوه، له دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانمان خۆده‌بوێرن و به‌ڵێنه‌كانیان بۆ به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی نه‌بردووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.