كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌ته موسافربه‌رییه‌كانی ئه‌هواز ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی خاكه‌لێوه، دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكاران له ئاست دانانی “ئایه‌ت حه‌یده‌ری” وه‌كوو به‌ڕێوه‌به‌ری تازه‌ی پایانه‌كانی خووزستان ناڕازین و ده‌ڵێن: به‌ڕێوه‌به‌ری تازه له شیركه‌ته‌كان بڕی پێنج له سه‌د باجی وه‌رگرتووه تاكوو ئیمكاناتی ڕیفاهی و فه‌زای سه‌وز بۆ گه‌شتیاران دابین بكات، به‌ڵام وێڕای تێپه‌ڕبوونی ٧ مانگ به‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی ئایه‌ت حه‌یده‌ری، هیچ گۆڕانكارییه‌ك ڕووی نه‌داوه و ناوبراو بڕیاری داوه كرێی ده‌فته‌ری شیركه‌ته‌كان ٤٠ بۆ ٩٠ له سه‌د بباته سه‌ره‌وه.