سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كاسبكارانی شه‌قامی فرده‌وسی سنه له‌ئاست پلۆمپكردنی دووكانه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ده‌یان دووكان له شاره جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه به‌بیانووی به‌شداریكردنیان له مانگرتنی سه‌رانسه‌ری پلۆمپ كراون كه ئه‌و هه‌وڵه‌ی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی دووكاندارانی سنه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه و به‌یانی پێنجشه‌ممه پلۆمپه‌كانیان شكاندووه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌شه‌ڕ هاتوون.