ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌رمانان، دانیشتووانی شاری جوانڕۆ له‌ئاست بێ ئاوی و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به داواكارییه‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی یه‌كێك له هاووڵاتیان، قەیرانی کەمئاوی تووشی شاری جەوانڕۆ و ناوچەی هەورامان بووەتەوە و ژیانی خەڵکی پەک خستووە و هەندێک ناوچە و گەڕەکی شاری جوانڕۆ له حه‌توویه‌كدا تەنیا سێ کاتژمێر ئاویان هەیە. ئه‌وه له‌حاڵێكدایه كه بژێوی و ژیانی زۆرێک لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە راستەوخۆ پەیوەندی بە ئاوەوە هەیە به‌تایبه‌ت بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و ناچارن ئاو بە تانکەر بکڕن و له‌م دۆخه خراپه ئابوورییه‌دا هه‌زینه‌كانیان چووه‌ته‌سه‌ره‌وه و كێشه‌ی بۆ بژێوی ژیانیان درووستكردووه.v