هاوڵاتیانى دانیشتووى سنورى شارۆچکەكانی چەمچەماڵ و عه‌ربه‌ت، ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی مانگی جۆزه‌ردان، بەهۆى نەبوونى خزمەتگوزاریى سەرەتایى و دابەشنەکردنى بەنزینى ٨٠٠ دیناریى كۆبوونه‌وه و ڕێگاى سەرەکى “کەرکوک– سلێمانى” و “عه‌ربه‌ت بۆ سلێمانی“یان داخست.
ماوه‌ی دوو ڕۆژه هاووڵاتیانى شارۆچکەى چەمچەماڵ لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى دژى نەبوونى خزمەتگوزاریى سەرەتایى وەک ئاوى خواردنەوە و کارەبا و لە هەمانکاتیشدا دژى گرانیى و دابەشنەکردنى بەنزینى ٨٠٠ دینارى، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و ڕۆژی ڕابردووش خۆپێشانده‌ران به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كرانی داواكارییه‌كانیان، ڕێگاى سەرەکیی نێوان “کەرکوك– سلێمانی“یان داخست و داوای جێبه‌جێكرانی داواكارییه‌كانیان كرد.