به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیای كۆمه‌ڵه، دانیشتووانی شاری سنه له ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری له نه‌خۆشخانه‌ی “كه‌وسه‌ر” ناڕازین و ده‌ڵێن: له‌و ناوه‌نده ده‌رمانییه هیچ بایه‌خێك به گیان و كه‌رامه‌تی نه‌خۆش و هامڕاكانی نادرێت.
به‌وته‌ی یه‌كێك له هاووڵاتییان، له نه‌خۆشانه‌ی “كه‌وسه‌ر“ی سنه ته‌نانه‌ت سێرۆمی شوردنه‌وی برین ده‌ست ناكه‌وێت و گه‌ر كه‌سێك تووشی خوێنبه‌ربوون بێت، كه‌س نییه بچێت به هانایه‌وه. دار‌و وده‌رمان له ده‌رمانخانه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه نییه و بۆ به‌ده‌ستهێنانی بچووكترین و سه‌ره‌كیترین ده‌رمان، ئه‌بێ سه‌ردانی ده‌رمانخانه‌كانی شار بكه‌یت. هیچ بایه‌خێك به نه‌خۆش و هامڕاكانی نادرێت و هیچ ئیمكاناتێكیان بۆ دابین نه‌كردوون، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامی خه‌ڵك له‌ئاست شێوه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌و نه‌خۆشخانه‌یه، به‌رپرسانی ئوستانی هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌موكورتییه‌كان هه‌ڵنه‌گرتووه.