هاووڵاتیان له شاره جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ده‌ست ناكارامه‌ی كۆماری ئیسلامی، نه‌بوونی به‌رق، ئاو و پیسی هه‌وا وه‌زاڵه هاتوون و داوای كارادانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌رانبه‌ر به ڕژیم ده‌كه‌ن.
به وته‌ی هاووڵاتیان، ڕۆژانه چه‌ند كاتژمێر به‌رق ده‌ڕوات، هاوكات ئاوی لووله‌كه‌شی به‌رده‌وام قه‌تع ده‌كرێت و كاسبكاران و بنه‌ماڵه‌كان تووشی زیانێكی زۆر بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه شه‌پۆلی خۆڵبارین هه‌موو مه‌دره‌سه‌كانی كوردستانی داخستووه و به‌هۆی پیسی هه‌وا، خه‌ڵك تووشی نه‌خۆشی جۆراوجۆر بوون.