به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی جۆزه‌ردان، دانیشتووانی شاری بانه له‌ئاست كه‌می نان و نایاب بوونی ئاردی ده‌وڵه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی هاووڵاتیانی ناڕازی، ده‌وڵه‌تی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی پشكی ئاردی نانه‌واخانه‌كانی بانه‌ی بڕیوه و بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ نان له‌و شاره ده‌ست ناكه‌وت. پاش سێ ڕۆژ نرخی رنان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆوه و هه‌ر پارچه نانێكی له‌واش له ٤٠٠ تمه‌نه‌وه گه‌یشته ٢٠٠٠ تمه‌ن. كاتێك هۆكاره‌كه‌مان له خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كان پرسی ڕایانگه‌یاند كه پشكی ئاردی ده‌وڵه‌تیان بڕاوه و ناچارن ئاردی ئازاد بكڕن.