به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان و ته‌نانه‌ت موعه‌لیمانیش له ئاست نه‌بوونی ئیمكاناتی گه‌رمكه‌ره‌وه بۆ كلاسه‌كانی ده‌رس ناڕازین و ده‌ڵێن: به‌رپرسانی مه‌دره‌سه ته‌نیا پاره‌ی زۆرمان لێ ده‌ستێنن و هێچ ئیمكاناتێك بۆ منداڵه‌كانمان دابین ناكه‌ن.
به‌وته‌ی هاووڵاتیانی ناڕازی له شاری سنه، مه‌دره‌سه‌كانی قوناغی سه‌ره‌تایی ٩٠٠ هه‌زار تمه‌ن پاره‌یان له هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ك وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی ئیمكاناتی گه‌رمكه‌ره‌وه بۆ منداڵان دابین بكه‌ن، به‌ڵام كه‌س نازانێت پاره‌كه‌یان چی لێكردووه و موعه‌لیمه‌كان به قوتابیانیان وتووه په‌تووی سه‌فه‌ری بێنن بۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ی خۆتان. هاووڵاتیه‌كی دیكه له‌و باره‌وه ده‌ڵێت، به‌هۆی كوژاندنه‌وه‌ی ڕادیاتۆر و سۆپا گازییه‌كان منداڵه‌كانمان هه‌موو نه‌خۆش كه‌وتوون و چیتر نامانه‌وێت منداڵه‌كانمان بنێرینه مه‌دره‌سه.