به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی مانگی جۆزه‌ردان، به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له پاركینگێكی شاری میاندووئاو، چه‌ندین ئۆتۆمبێل به ته‌واوه‌تی سووتان و ناڕه‌زایه‌تی خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كانی لێكه‌وته‌وه.
به پێی زانیارییه‌كان، ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه به هۆی دزه‌كردنی به‌نزین بووه و به‌رز‌ی پله‌ی گرما و نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی ئاگركوژاندنه‌وه بۆته هۆكاری ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگره‌كه و چه‌ندین ئۆتۆمبێل به ته‌واوه‌تی سووتاون، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه. خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كان پاش ڕووداوه‌كه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری قه‌ره‌بووی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانیان له لایه‌ن بیمه‌وه بوون.