کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

  ناوەندە ئیسلامیەکان لەدەرەوەی وڵات، هێلانەی سیخوڕی و بڵاوکردنەوەی خورافات و کۆنەپەرستین

  ناوەندی ئیسلامی لەنەدەن، هێلانەی سیخوڕی و تەبلیغاتی کۆنەپەرستانەی کۆماری ئیسلامی داخرا، ئەم ناوەندە کە وەک دەفتەری خامنەییش دەناسرا لە ساڵی ١٣٧٧ ی هەتاوی وەک دامەزراوەیەکی خەیریە دەستبەکار بوو. لە ماوەی ئەو ساڵانەدا سەری هەودای گەلێک لە کردەوە تیرۆریستیەکانی کۆماری ئیسلامی لە بریتانیا دەگەڕێتەوە بۆ کەسانێک کە لەو ناوەندەدا دەرسیان خوێندوە و ئاموزش دراون. لە ئینگلستان بە سەدان مزگەوت بوونیان هەیە کە حکومەتی ئیسلامی و باقی کۆنەپەرستەکانی ناوچەکە کەڵکیان لێ وەردەگرن

  ناوەندی ئیسلامی هامبۆرگ یەکێکی تر لە دامەزراوەکانی سەربە کۆماری ئیسلامی لە ئوروپایە. نەیارانی ڕژیم لە ئاڵمان بە جەخت کردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئەم مزگەوتە یەکێک لە ناوەندەکانی چالاکیە جاسوسیەکانی ڕژیمە گەلێک جار لەبەردەم ئەم شوێنەدا دەستیانداوەتە دەربڕینی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی و خوازیاری پەیگیری و بەدواداچوون بۆ چالاکیەکانی بوون.

ئیدارەی ئەمنیەتی هامبۆرگ رۆژی ١٦ ی مانگی ژوئێنی ساڵی ٢٠٢١ ڕایگەیاند دەستی بە گۆمەڵێک بەڵگە ڕاگەیشتوە کە نیشانی ئەدەن چالاکیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەدژی نەیارانی ڕژیم لەم ناوەندەوە هیدایەت دەکرێت. لەگەڵ ئەوەشدا ئەم ناوەندە کۆمەڵێک چالاکی هاوبەشی کۆماری ئیسلامی و حیزبوڵای لوبنان لە ئەروپا ڕاستەخۆ ڕێک دەخات.

  ناوەندی ئیسلامی ڕژیم لە ئەورەپا وەک هەموو جێگایەکی دنیا، لەپاڵ سفاڕەتخانەکان و کۆنسولگەریەکانی ئێران بوونەتە ئامرازی دەستی ڕژیم بۆ ئینسان کوشتن لە دەرەوەی سنورەکانی ئێران. حکومەتی ئیسلامی بە وەڕێ خستنی شەبەکەی مزگەوتەکان، ناوەندی ئیسلامی و کتیبفرۆشی و ئینتیشارات و تەنانەت ناوەندی خەیریە خەریکی ئیستخدام کردنی سیخوڕ و تیرۆریست و شناسایی هێزە ئوپوزسیۆنەکانە. سەرکۆنسولی ئێران لە ویەن پێتەختی ئوتریش، هەرئێستا لە بلژیک بە هۆی هەوڵدان بۆ دانانی بۆمب بە ٢٠ ساڵ زیندان مەحکوم کراوە. سەری هەودای گەلێک لەو تیرۆرانەی لە ماوەی ٤ دەیەی ڕابردودا لەلایەن کۆماری ئیسلامیەوە ئەنجامدراون، دەگەنەوە بە ناوەندە مەزهەبی و دیپلۆماسیەکانی ڕژیم. لە جەریانی ئاخێزی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دا ئەم ناوەندە ئیسلامیانە چالاکانە داکۆکیان لە سەرکوت و تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی کردوە.

  هەزینەی وەڕێخستن و بەڕێوەبردنی ئەم ناوەندە ئیسلامیانە لە ملیۆنان دۆلار سەروەتی ئەم خەڵکە و بەرهەمی کارو ڕەنجی خەڵکی زەحمەتکێش دابین دەبێت. دامەزراندنی ئاخوند، هەناردەکردنی ئیمام جومعە و تەلەبە، بڵاوکردنەوەی بەرینی نەوار، ڕەسانە، ناردنی سوخەنرانان و موبەلغینی مەزهەبی، ئیستخدامی لاوانی بێبەشی وڵاتانی ئیسلامی لە پەیوەند لەگەڵ چالاکیە تیرۆریستیەکانی ڕژیمی ئیسلامی لە دەرەوەی وڵات بەشێک لە ئەرکەکانی ئەم ناوەندە ئیسلامیانەیە. پێویستە کە تێکۆشەرانی هەڵسوڕاوی دەرەوەی وڵات تا وادارکردنی دەوڵەکەکان بە داخستنی ناوەندە ئیسلامیەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتی ئیسلامی، شێلگیرانە درێژە بە بەدواداچوونی خۆیان بدەن.

  حکومەتێک کە لە نێوخۆی ئێراندا زۆرترین گوشار و سەرکوتی لەدژی کەمینە مەزهەبی و دینیەکان بەدی هێناوە، لە کوردستان و بەلوچستان دەستی داوەتە جەنایەتی جەنگی دژبە خەڵکی بێبەش، نابێ ئیجازەی فەعالیەتی لە وڵاتانی ئوروپادا هەبێت.

  ناڕەایەتی و قین و توڕەیی کۆچبەرانی ئێرانی و هێزە چەپ و دیموکڕاتیکەکان بوو بە هۆی ئەوەی ئەم ناوەندەی سیخوڕی و گەندەڵیە لە لەندەن دابخرێت. داخرانی هەموو ناوەندە ئیسلامیەکانی سەربە ڕژیمی ئێران، داخستنی سفاڕەتخانە و کۆنسولگەریەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران، داخوازی بە ملیۆن کۆچبەری ئێرانی لە دەرەوەی وڵاتە.

PAGE   \* MERGEFORMAT 3

بابەتی پەیوەندیدار

ڕژیم، بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، گۆڕی خۆی زیاتر هەڵدەکەنێ

-

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-