کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

نامەیکراوە بۆ: هاوڕێیانی ڕەوتی سوسیالیستی کۆمەڵە!

وێڕای ڕێز و سڵاوێکی گەرم،

هەر وەک ئاگادارن کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی ١٧ی کۆمەڵە ڕێکەوتی ٢٨ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی لە نۆهەمین پلنۆمی خۆیدا و لە ڕێگای ڕاگەیاندنێکەوە، بەش بەحاڵی خۆی دوور خرانەوەی ئێوەی لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە لە ساڵی ١٣٨٨ ی هه‌تاویدا بە ناڕەوا زانی. ئەم هەڵسەنگاندن و لێکدانەوەیە لە کۆنگرەی ١٨ی کۆمەڵە کە مانگی بەفرانباری١٤٠٠ی هەتاوی بەڕێوەچوو، سەرلەنوێ لە ڕاگەیاندنێکدا پەسەند کرایه‌وە و کۆنگرە کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوی خۆی ڕاسپارد کە لەگەڵ ئێوەدا بە ئاراستەی پێکهێنانی جەمسەرێکی بەهێزی چەپ لە کوردستان و تەنانەت تا ئەو جێگایەی کە ئیمکانی هەیە به‌ مه‌به‌ستی یەکگرتنەوەی سەرلەنوێتان لەگەڵ کۆمەڵە بەشێوەیەکی جیددی و شێلگیرانە دیالۆگ و گفتوگۆ بکات.

لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ئەو دیالۆگ و پێوەندییە بەردەوام و نزیکانەی کە لەگەڵ ئێوە هاوڕێیان، بەتایبەت ئەو باس و دیالۆگانەی کە لە پڕۆسەی هەوڵە هاوبەشەکانمان بە مەبەستی پێکهێنانی بەرەیەکی چەپ لە کوردستان، لەئارادا بوو، ئەوەی بۆ ئێمە دەرخست کە نزیکیی ئێمە و ئێوە لەئاستێکدایە کە لەڕاستیدا بەکردەوە وەک یەک تەشکیلات کار دەکەین و لە هیچ بوارێکدا جیاوازییەکەی ئەوتۆ و جیددی لە هەڵوێستی ستڕاتژیک و بەرنامەیی و بنەڕەتیماندا بەرچاو ناکەوێت.

ئەمانە بەشێوەیەکی گشتی ئێمەی بەو ئاکامە گەیاندووە کە هیچ هۆکارێک بۆ کار و چالاکی ئێمە لە دوو تەشکیلاتی جیا لەیەکدا بوونی نییە. لەم ڕووەوە ئێوە هاوڕێیان بانگهێشت دەکەین بۆ کار و هەڵسووڕانی هاوبەش لە ناو کۆمەڵە (ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا). لەئەگەری قەبووڵکردن و ڕێککەوتن لەسەر ئەم بانگهێشتە لە باری ئوسوولییەوە، دەتوانین لایەنە کردەیی و دیاریکراوەکانی لەنزیکەوە بدەینەبەر باس و لێکۆڵینەوە و لەئەگەری بوونی هەر ئاستەنگێک لەم بوارەدا، بەشێوەیەکی هاوبەش چارەسەری بکەین.

هەروەها پێویستە جەخت بکەینەوە کە بەلەبەرچاوگرتنی پەسەندکراوی کۆنگرەی ١٨ی کۆمەڵە، هاوکات دڵنیاین ئەم بڕیارە لەلایەن ئەندامان، پێشمەرگەکان و هەروەها کۆمیتەی کاتیی ڕێبەریی حیزب، ئەندامانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە لە ناوەوە و له‌ دەرەوەی وڵات بەگەرمی پێشوازی لێدەکرێت.

هەروەها گومان لەوەدا نییە کە ئەم یەکگرتنەوەیە لەگەڵ پێشوازی گەرم و گوڕی کرێکارانی پێشڕەو و کۆمەڵانی خەڵکی ناڕازی لەدژی نیزامی سەرکوتگەر، ستەمکار و چەوسێنەری کۆماری ئیسلامی کە پتر لەهەر کاتێکی تر پێویستییان بە هاوپشتی و یەکگرتوویی هەیە، بەرەوڕوو دەبێت.

هەروەها ئێمە هیوادارین دەرگای دیالۆگ و گفتوگۆ لەگەڵ سەرجەمی ئەو هاوڕێیانەی کە هاوشێوەی ئێوە لە حیزب دوورخرانەوە، بکرێتەوە و ئەو دەرفەتە بڕەخسێت کە سەرلەنوێ لەگەڵ ئەم هاوڕێیانەش لەژێر چەتری ڕێکخراوێکدا و یان لانیکەم لە کەناری یەکتردا خۆمان بینینەوە و لەپێناو بەسەمەر گەیاندنی ئارمان و ئامانجە هاوبەشەکانماندا شێلگیرانە تێبکۆشین.   

بەهیوایسەرکەوتن

کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە

ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

١٦ی گوڵانی ١٠٤١ی هەتاوی

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بەبۆنەی گیان لە دەستدانی هاورێ «یەدێ بیگلەری» سیمای ناسراوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران(ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

ڕاگەیەندراوی ژمارە دوازدەی کومیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-