ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “ڕۆستەم ئەرکیا”، بهندكراوی سیاسیی خەڵکی شاری ماکۆ، لە زیندانی یەزد ئیزنی مەرەخەسی پێ دراوه.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ناوبراو ڕێکەوتی ١١ی بەفرانباری ساڵی ٨٥، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران دەستبەسەر و دواتر بۆ گرتووخانهی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ ڕاگوێزرا. ڕۆستەم ئەرکیا ڕێکەوتی ٥ی سەرماوەزی ساڵی ٨٧، لە دادگای ڕژیم له شاری خۆی بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” بەبێ دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بە ئێعدام مەحکووم کرا و پاش ناڕەزایەتیی بەو حوکمە، ڕۆژی ٧ی ڕێبەندانی ساڵی ٨٨، لە دادگای پێداچوونەوە بە ١٠ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی یەزد مهحكووم كرا. شایانی باسه، بە دوای ناڕەزایەتیی نوێنەری دادستانی ورمێ، حوکمی ناوبراو ڕۆژی ٢٧ی ڕەشەممەی ساڵی ٨٨ لە ١٠ ساڵەوە بۆ ٢٠ ساڵ زیندان بەرز كرایهوه.