“شەعبان محەممەدی“، “ئەسکەندەرلوتفی” و “مەسعوود نیکخا” لە ئەندامانی كانوونی سنفیی مۆعه‌لیمانی (کوردستان– مەریوان)، كه له ڕۆژی ١١ی مانگی گوڵانه‌وه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی شاری مه‌ریوان، چاره‌نووسیان هێشتا نادیاره.
به پێی زاینارییه‌كان، “شەعبان محەممەدی” پاش دەسبەسەرکران، ڕۆژی ڕابردوو پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی پێنج خولەکیی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە و “مەسعوود نیکخا“، لە ٩ ڕۆژ پێش ئێستاوە هیچ جۆرە پەیوەندییەکی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە، هه‌روه‌ها “ئەسکەندەر لوتفی پاش ١٥ ڕۆژ، ڕۆژی یەکشەممە ١ی جۆزەردان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە و لە ژووری تاکەکەسیی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له‌ژێر گوشاری ڕۆحیدایه.