به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، “ڕفیق سه‌لیمی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی پاش چوار مانگ به‌ندكران له زیندانی ناوه‌ندی سنه چاره‌نووسی به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١، بنه‌ماڵه‌ی “ڕ‌فێق سه‌لیمی” به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ په‌روه‌نده‌كه‌ی سه‌ردانی دادگای شاری سنه ده‌كه‌ن و له‌وێ پێیان ڕاده‌گه‌ینن كه په‌روه‌نده‌ی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه ڕاگوێزی دادگای ئینقلاب كراوه و و له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی سنه‌وه به “افساد فی الارض” مه‌حكووم كراوه. شایانی باسه كه “ڕ‌فێق سه‌لیمی” ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ی هه‌تاوی پاش ٥٠ ڕۆژ به‌ندكران و ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ زیندانی ناوه‌ندی سنه ڕاگوێزرابوو.