لاوێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ناوی “شێركۆ ڕه‌وشه‌نی” كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی پاش گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، چاره‌نووسی به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “شێركۆ ڕه‌وشه‌نی” له ڕێگه‌وتی ٢٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا و وێڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ئه‌و لاوه به‌ندكراوه له‌به‌رده‌ستدا نییه.