“شه‌عبان محه‌ممه‌دی” موعه‌لیمی به‌ندكراوی شاری بانه كه به‌هۆی پیلانگێڕییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم ماوه‌ی سێ مانگه له به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین به‌ندكراوه، له ڕێگای په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فوونیه‌وه به هاوژینه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه دۆخی ته‌ندرووستی به‌هۆی قه‌ده‌غه كردنی ده‌رمانه‌كانیه‌وه ناجێگیره.
به‌وته‌ی هاوژینی ئه‌م موعه‌لیمه زیندانی كراوه، “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” به‌هۆی چه‌ند نه‌خۆشییه‌كه‌وه باری ته‌ندرووستی ناجێگیره و ڕایگه‌یاندووه پێویستی به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌په‌له هه‌یه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و به‌ندكراوه ڕایگه‌یاندووه ئه‌و ده‌رمانانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی زیندان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر به‌كاری ده‌هێنا، له زینداندا لێی قه‌ده‌غه كراوه و دكتۆری ئه‌و زیندانه كۆمه‌ڵێك ده‌رمانی دیكه‌ی بۆ هێناوه كه دۆخی ته‌ندرووستی به‌هۆی به‌كار هێنانیه‌وه زیاتر تێكچووه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌شكه‌نجه و به‌ندكران له زیندانی تاكه‌كه‌سی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر شه‌عبان محه‌ممه‌دی داناوه و به‌و هۆیه‌وه تووشی نه‌خۆشی بیرچوونه‌وه بووه.